ئایا دەزانی كە هەرگیز هەر كەسێك ناتوانێت كە خۆی بڕیار لەسەر بەخشینی گورچیلە بدات. لە لایەنی پزیشكییەوە، هەندێك كەس كە چەند حاڵەت و نەخۆشییان هەبێت ناكرێت بە هیچ شێوەیەك ببنە بەخشەری گورچیلە بۆ كەسانی تر، ئەم حاڵەت و نەخۆشییانە بریتین لە: كەسانی قەڵەو، راهاتووان لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول، تووشبووان بە شێرپەنجەی پێست، نەخۆشی خوینبەرەكانی دڵ یان پەككەوتنی دڵ، نەخۆشی ئایدز، هەروەها تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەوكاتەی كە زیاتر لە 50%ی ئەو حاڵەتانەی كە پێویستییان بە گواستنەوەی گورچیلە دەبێت تووشبووانن بە نەخۆشی شەكرە یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هەر چەند خاوەن تەندروستییەكی باش بیت، هێندە دەتوانیت كە ببیت بە بەخشەرێكی Donor باشی گورچیلە، هەروەها دەتوانیت كە جگە لە گورچیلە ئەندامی تر ببەخشیت بێ ئەوەی كە كاریگەری نێگەتیڤ بكاتە سەر تەندروستیت جا ئەمڕۆ یان لە ئاییندەدا، هەروەها باشترین تەمەن بۆ بەخشینی ئەندامەكان بریتییە لە 21- 55 ساڵ. ئەگەر بەخشەر ئەو مەرجانەی نەبێت، ئەوا لەوانەیە كە پاش بەخشینی گورچیلە خودی خۆی پێویستی بە گواستنەوەی گورچیلە بێت.