هەندێک خواردن هێواش هێواش دەتکوژێت
1-نانی سپی و ئیشی هەوی، واتە هەموو ئەو شیرینیانە یاخود ئەو ئیشە هەویریانەی لە ئارد دروست دەکرێت، ئەگەر بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست بخورێت دەبێتە هۆی زیادبوونی شەکرە لە جۆری دووەم و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و زیادبوونی کێش.
2-پەتاتەی سورەوەکراو یاخود جپسی پەتاتە، خواردنی ئەم جۆرە پەتاتەیە، سەرچاوەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن و پرۆستاتە، لەگەڵ خواردنیدا بەرگری دژی شێرپەنجە نامێنێت بەڵام رەنگە لە دوای چەند ساڵێک نیشانەکانی دیاری بدات.
3-باسترمە، بەهۆی برێکی زۆر پێکهاتەی کیمیای تێدایە بەتایبەتی رێژەی خوێی بەجۆرێکە، کە زاناکان هۆشداری دەدەن لە خواردنی و دەبێتە هۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن.
4-شیری پڕ چەوری، مەترسیەکی گەورەی هەیە و رەنگە ببێتە هۆی قەڵەوبوونی منداڵان، یان ئازاری مێشک و سەر و دەروونی لای گەورەکان و هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشی رۆماتیزمە.
5-سرکەی سێوی دروستکراو، سرکەی سێوەکانی بۆ بازرگانی دروست دەکرێن، برێکی زۆر شەکر و چەوری تێدایە و بۆ رەنگەکەی شەرابی گەنمەشامی دروستکراو بەکاردەهێنن و زیانی هەیە.
6-کەرە، هەموو دەزانین کەرە بەشێکی زۆر چەوری تێدایە، کە هۆکارێکە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و خاوکردنەوەی لێدانی دڵ و بەرزکردنەوەی رێژەی کالۆری.
7-شەکر و خوێ دروستکراوەکان، دەزانین ئەم پێکهاتەیە زیانی هەیە بەڵام جۆرێک هەیە لە زەرفی داخراودا پێشەکەش دەکرێت بەتایبەتی لە رێستۆرانتەکان، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی پارێزەر تێیدا زیانەکانی دەبێت بە دوو ئەوەندە توشی نەخۆشی شەکرە و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ.
8-گۆشتی دروستکراو، سەرجەم ئەو گۆشتانەی دەخرێنە قوتوو یان دروستکراون، وەک باسترمە و کاڵباس زیانی هەیە، چونکە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ.
9-سۆسی تەماتە، سۆسی تەماتە برێکی زۆر شەکری تێدایە، ئەگەر زۆر بخورێت دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە و دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکادا هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددان.
10-خواردنەوە گازیەکان، بەهۆی بەرزی رێژەی شەکرەوە جگە لەوەی کێش زیاد دەکات، لەهەمان کاتدا سەرچاوەی نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ و زیان بە ددان دەگەیەنێت.
