مەترسییەكانی نەشتەرگەری بایپاسی دڵ

مەترسییەكانی نەشتەرگەری بایپاسی دڵ
نەشتەرگەری بایپاسی دڵ Heart bypass surgery دوا هەنگاوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ، ئەم نەشتەرگەرییە لەژێر بەنجی گشتیدا ئەنجام دەدرێت، پاش كردنەوەی سینگ، كۆئەندامی سووڕان بە دەزگایەكی تایبەت دەبەسترێتەوە كە هەمان ئیشی دڵ دەكات چونكە دڵ دەوەستێت، ئێستا دەتوانرێت كە بە دەزگایەكی تر بە بێ وەستانی دڵ OPCAB نەشتەرگەرییەكە ئەنجام بدرێت. خوێنبەرێك یان خوێنهێنەرێك لە قاچ یان مەچەك وەردەگیرێت پاشان بە شاخوێنبەر دەبەسترێتەوە و دەگەیەنرێتە دڵ لەو شوێنەی كە خوێنبەرێكی تاجی دڵ بە تەواوی گیراوە. ئەم نەشتەرگەرییە 6-4 كانژمێر دەخایەنێت. ئاڵۆزییە تەندروستییەكان كە لەوانەیە لەپاش هەر نەشتەرگەرییەكدا رووبدەن بریتین لە: مەیینی خوێن لە بۆڕییە خوێنەكانی قاچدا و ئەگەری گەیشتنی تۆپەڵی مەییوی خوێن بە سییەكان، گرفت لە هەناسەدا، هەوكردن لە سییەكان و سینگ و كۆئەندامی میزەڕۆدا، ونكردنی خوێن و كەمخوێنی. ئاڵۆزییە تەندروستییەكان كە لەوانەیە لەپاش نەشتەرگەری بایپاسی دڵدا رووبدەن بریتین لە: نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشك كە لەوانەیە كوشندە بێت، هەوكردنی برینی كردنەوەی سینگ بەتایبەتی لە كەسانی قەڵەو و نەخۆشانی شەكرە و ئەو كەسانەی كە بۆ جاری دووەم نەشتەرگەری كراوەی دڵیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لەش، سینگ ئێشەیەكی سووك كە لەوانەیە بۆ ماوەی 6 مانگ بەردەوام بێت، لەبیرچوونەوە و گرفت لە سەرنجدان و بیركردنەوەدا Fuzzy thinking، گرفت لە ریتمی لێدانەكانی دڵ Heart rhythm.
Top