سوودەکانی لابردنی موو بە لەیزەر
بوونی موو بە ڕووخسارەوە شێوەیەکی ناشرینی هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری دەروونی لەسەر ئەو خانمە دەبنێت ئەگەر هاتوو چارەسەری نەکرد و بەڕێگایەک لاینەبرد.
لابردنی موو بەڕێگای پەت یان مۆم ئەنجامدەدرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەیزەر هەیە کە تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی بەچەند قۆناغێک کۆتایی بەو مووە بێت بۆ هەتا هەتایە.
سوودەکانی بەکارهێنانی لەیزەر بۆ لابردنی مو
1-لەیزەر دەبێتە هۆی نەمان و کەم بوونەوەی مووەکان بۆ هەتا هەتایە بەماوەیەکی کەم و بە کەمترین خولەک، بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرە ڕێگایەکی دیکە.
2-لابردنی مووە ڕەق و درێژەکان بەبێ ئەوەی زیان بە پێستەکەت بگەیەنێت و ڕێژەی ئەو مووە زیاد بکات.
3-لابردنی موو بە لەیزەر ئازاری نیە و ئەگەر لەگەڵیشیدا بێت زۆر کەمە، ئەم ئامێرەش چەند جۆرێکی هەیە.
4-بەکارهێنانی لەیزەر بە باشترین ڕێگا و پارێزراوترین چارەسەر بۆ لابردنی موو هەژمار دەکرێت.
5-لەدوای بەکارهێنانی لەیزەر باشتر کرێمی تایبەت کە پزیشک دیاری دەکات بدرێت لە جێگەی لەیزەرەکە بە سەهۆڵیش فێنک بکرێتەوە.
خەندان
