شوكولاتەی تاریك لیاقەی وەرزشوان باشتر دەكات

شوكولاتەی تاریك لیاقەی وەرزشوان باشتر دەكات
گەلێك وەرزشوان سوود لە شیرەی چەوەندەر Beetroot juice وەردەگرن بە مەبەستی باشتركردنی چوستی و توانای بەرگەگرتن، شیرەی چەوەندەر رێژەیەكی بەرز لە نایترەیتەكان Nitrates لەخۆدەگرێت كە لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ ئۆكسیدی نایتریك، ئەمەش هانی فراوانبوونی بۆڕییەكانی خوێن دەدات هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی سەرفكردنی ئۆكسجین، بەمەشەوە توانای وەرزشوان باشتر دەبێت و بۆ ماوەیەكی زیاتر بەردەوام دەبێت. شوكولاتەی تاریك Dark chocolate توانای بەرگەگرتنی وەرزشوان زیاتر دەكات لەو جۆرانەی وەرزشدا كە ماوەی زۆر دەخایەنن، بۆ نموونە راكردن بۆ ماوەی دوور، ئێستا شوكولاتەی تاریك بۆتە جێگرەوەی شیرەی چەوەندەر لەبەر چێژە خۆشەكەی و هەمان سوودەكان ماوەیەك بەر لە دەستپێكی پێشبڕكێكاندا. شوكولاتە دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری فلاڤانۆلەكان Flavanols كە هاندەرن بۆ دروستبوونی ترشی نایتریك لە لەشدا، هەروەها رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، دابەزاندنی پەستانی خوێن. شوكولاتەی تاریك بەوە پێناسە دەكرێت كە رێژەیەكی بەرزی كاكاو لەخۆدەگرێت، بۆ ورەزشوانان وا باشترە كە رێژەكەی لە 60% كەمتر نەبێت. پێویستە ئەمەش لەبیرنەكرێت كە خواردنی شوكولاتەی تاریك بۆ هەر مەبەستێك بێت واباشە كە بە بڕی مامناوەندی بێت لەبەرئەوەی كە رێژەیەك چەوری و شەكر لەخۆدەگرێت و زیاد خواردنی دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و گرفتی تەندروستی.
Top