لەشمان چەند خوێنی تێدایە؟

لەشمان چەند خوێنی تێدایە؟
خوێن پێكهاتووە لە تێكەڵاوێكی پلازما Plasma، خڕۆكە سوور RBC و خڕۆكە سپییەكانی خوێن WBC، خەپڵەكانی خوێن Platelets، هەروەها هۆرمۆن، شەكر، ئۆكسجین، ڤیتامین، كانزاكان، پرۆتین، چەوری، فاكتەرەكانی مەیینی خوێن، ئەنزیمەكان و گەلێك ماددەی تر. پلازما یان بەشە ئاوییەكی خوێن نزیكەی 55%ی خوێن پێكدەهێنێت كە دەكاتە نزیكەی 3 لیتر، پلازما هەڵگرە بۆ خانەكان یان خڕۆكەكانی خوێن و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، شەكر، هۆرمۆنەكان، پرۆتینەكان. بەگشتی لەشی كەسێكی پێگەیشتوو، ئافرەت یان پیاو 4.5- 5.5 لیتر كە دەكاتە 1.2- 1.5 گالۆن خوێنی تێدایە كە بە بەردەوامی لە لەشدا دەسووڕێتەوە. كێشی خوێن لەلەشدا دەكاتە 8-10%ی كێشی لەش، بۆ نموونە ئەگەر كێشی كەسێك 54 كیلۆگرام بێت ئەوا كێشی خوێن لە لەشیدا دەگاتە 4.4-5.4 كیلۆگرام(9.6- 12 پاوەند). لەشی منداڵیش لە تەمەنی 5-6 ساڵی و بەسەرەوە هەمان بڕی خوێن وەكو پێگەیشتووان لەخۆدەگرێت واتە 8-10%ی كێشی لەش، بەڵام بە گوێرەی منداڵی بچووكتر، لەبەر ئەوەی كە بەگشتی قەبارەی لەشیان بچووكە و ئێسك و ماسوولكە و ئەندامەكانی لەشیان بچووكن، بۆیە رێژەیەكی زیاتری خوێن لە لەشیاندا هەیە بە بەراورد لەگەڵ پێگەیشتووان، واتە زیاتر لە 10%ی كێشی لەش.
Top