زیانەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ

زیانەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ
مەمکە مژە باشترین هاوکاری دایکە بۆ ژیرکردنەوەی منداڵەکەی لەکاتی گریاندا و سەرقاڵکردنی بە مەمکە مژەوە، هەر بەو هۆیەشەوە دایکان دەتوانن کارەکانی تریان ڕاپەڕێنن.
ڕەنگە تا ئێستا هیچ زانیاریەکت لەسەر مەمکەمژەی منداڵ نەبیستبێت، ئایا زیانبەخشە یاخود سوودی زیاترە؟ یاخود تا چەندێک بێ زیانە ئەگەر منداڵەکەت ئالوودەی مەمکەمژە بکەیت؟
سوودەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ؟
مەمکە مژە یارمەتیدەرە بۆ خەوتنی منداڵ بە ئاسانی، لەهەمانکاتدا لەکاتی گریان و بیانوو گرتن دایکان دەتوانن لەڕێگەی مەمکەمژەوە منداڵەکانیان ژیر بکەنەوە سەرقاڵیان بکەن یاخود بۆ لەبیربردنەوەی ئازارەکانیان.
یەکێکی تر لە سوودەکانی مەمکەمژە ئەوەیە یارمەتیدەرە بۆ فێرکردنی منداڵ بە ئاسانی بۆ خواردنی شیری قوتو بە مەمکەشوشەی تایبەت.

زیانەکانی مەمکەمژە
یەکێک لە مەترسیدارترین زیانەکان زۆربوونی ئەگەری تووشبوونە بە هەوکردنی گوێ، بەشێکی زۆری توێژینەوەکان باس لە پەیوەندی مەمکەمژە دەکەن بە هەوکردنی گوێی منداڵانەوە، بەتایبەت گوێی ناوەڕاست، هەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن تەنها لەکاتی خەودا مەمکەمژە بدەن بە منداڵەکانیان.

زیانێکی دیکەی مەمکەمژە تووشبوونی منداڵە بە هەوکردنی گەدە و زۆربوونی هێڵنجدان و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و سکچوون، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی کێشە لە کاتی دەرهاتنی دداندا.



خەندان
Top