ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان
توێژه‌رانی سكوڵی پزیشكی زانكۆی نیویۆرك ده‌ڵێن ئه‌و ده‌رمانه نوێیه هانی سیستمی به‌رگری جه‌سته ده‌دات هێرشبكاته سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی میزڵدان.
توێژه‌ره‌كان ئه‌و ئه‌نجامه‌یان له‌به‌ره‌م كۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ شێرپه‌نجه كلینیكییه‌كان پێشكه‌شكرد كه له شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا و له 3 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆتاییبێت.
ئه‌و ده‌رمانه رۆژی 18ی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی په‌سه‌ندكرا بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان.
رووداو
