چەند ئامۆژگاریەک بۆ رۆژووان
بەپێی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی "ئێم بی سی" لەمانگی ڕەمەزاندا گۆڕانکاری لەسەرجەم بەشەکانی لەشتدا ڕوودەدات، وەک تێکچوونی خەو، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەتایبەتی لەڕۆژدا، تێکچوونی هۆڕمۆن، بەتایبەت بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی کالمیلاتونین، کە سەرجەمیان هۆکارن بۆ سەرئێشە.
بۆ ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتانە نەبیت، پزیشکان ئامۆژگاری ڕۆژووگران دەکەن کە زۆر گرنگی بە خواردنیان بدەن و جۆری تەندروست هەڵبژێرن، زۆر ئاگاداربن لە زۆر خواردنی چەور و شیرین، چونکە کاتی خەوتن تێکدەدات، هەرس خاو دەکاتەوە کۆڵۆنت گرژ دەکات.
هەوڵبدە شەوانە وەک پێویست بخەویت، چونکە خەوی ڕۆژ سوودی نییە، هەوڵبدە گرنگیەکی زۆر بە خواردنی تەندروست بدەیت.
خه ندان
