رۆژە گەرمەكانی رەمەزانی ئەمساڵ رۆژووان لەبەر تێنووبوون ووشكبوونی دەم ناڕەحەت دەكات، لەوكاتەی كە رۆژانە پێویستمان بە بڕێكی باشی شلە هەیە، بۆیە پێویستە لەسەر رۆژووانان كە بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە تێنوبوون و وشكبوونی دەم ئاشنا بن. جگە لە تێنووبوون و كەم خواردنەوەی شلە و كەم خواردنی میوە لە ژەمی پارشێودا، گەلێك جار وشكبوونی دەم هۆكاری دیكەی لەپاڵە وەكو: زیانی لابەلای هەندێك جۆری دەرمان، نەخۆشییە درێژخایەنەكان وەكو نەخۆشی شەكرە، سستبوونی گلاندی دەرەقی، پەككەوتنی گورچیلەكان، نەخۆشی ئەلزهایمەر Alzheimer، نەخۆشی پاركینسۆن Parkinson، زەبر بۆ ناوچەی سەر یان بۆ ناوچەی مل كە بووبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو دەمارانەی كە دەگەنە گلاندەكانی لیك، چارەسەركردن بە تیشك كە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەی سەردا. هەنگاوەكای خۆپاراستن لە وشكبوونی دەم لەكاتی رۆژوودا ئەمانەن: خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو لە كاتەكانی پارشێو و فتار و شەودا، خواردنی میوە لە ژەمی پارشێودا كە رێژەی بەرزی ئاو لەخۆدەگرن، لەگەڵ دووركەوتنەوە لەو خۆراك و خواردنەوانەی كە ئەگەری وشكبوونی دەم و تێنووبوون زیاد دەكەن بەتایبەتی چا، قاوە، كاكاو، كۆلا، شوكوڵاتە، خۆراكی تیژ، جوینی بنێشتی بێ شەكر لەكاتەكانی شەودا بە مەبەستی هاندانی دەردانی لیك و تەڕكردنی دەم، وازهێنان لە جگەرەكێشان.