هۆكارەكانی هەناسەتەنگی

هۆكارەكانی هەناسەتەنگی
هەناسەتەنگی Dyspnea نیشانەیەكی باوە و زیاتر لەكاتی جوولە و مەشقی وەرزشیدا سەرهەڵدەدات. هەناسەتەنگی درێژخایەن كاریگەرییەكی توند دەكاتە سەر كوالیتی ژیان و بەشداریكردن لە چەندین چالاكی سنوورداردەكات كە زۆربەی خەڵك پێیەوە دڵخۆش دەبن. لەبەرئەوەی كە هەناسەتەنگی لە ئەنجامی چەندین هۆكارەوە روودەدات، گەلێك جار دەستنیشانكردنی هۆكاری تەواو ئاسان نابێت. هەناسەتەنگی زۆر جار لە ئەنجامی زیاد جوولە و ماندووبووندا روودەدات، بەڵام ئەگەر هەناسەتەنگی درێژخایەن بوو یان لەپاش وەرزشێكی سووك سەرهەڵبدات یان لەپاش چارەسەریش هەر بەردەوام بێت، پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. باوترین ئەو نەخۆشییەكانی كە دەبنە ئەگەری هەناسەتەنگی بریتین لە: رەبو، نەخۆشی لە ماسوڵكەی دڵدا Cardiomyopathy، هەوكردنی بۆڕی هەناسە، پەككەوتنی دڵ Heart failure، هەوكردنی شانەكانی سییەكان، كۆبوونەوەی شلە لە دەوری شانەكانی سییەكاندا، بەرزبوونەوەی پەستانی سووڕی سییەكان، گرفت لە فرمانی سكۆڵەی دڵدا.
Top