مۆز Banana لەپاش ئەڤۆكادۆ Avocado دووەم میوەیە كە رێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، هەستی زوو برسیبوون دوادەخات كە لەبەر كەمی پۆتاسیۆم و كەمی شلە لە لەشدا روودەدات. یەك مۆز بە تێكڕایی 110 كالۆری و نزیكەی 450 میللیگرام پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت جگە لە ڤیتامین C و مەگنسیۆم كە یارمەتی خاوبوونەوەی ئەو بۆڕییانەی خوێن دەدات كە دەبنە ئەگەری سەرئێشە لەكاتی زووبرسیبووندا. مۆز ترشە ئەمینێك بە ناوی تریپتۆفان Tryptophan لەخۆدەگرێت كە هەمان ئەم پرۆتینەیە كە لە گۆشتی قەلەمووندایە و لەپاش خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی بۆرژان و هاندانی خەو. بۆ زاڵبوون بەسەر زوو برسیبوونەوە و حەزی خواردنی شیرینیدا، هەوڵ بدە كە پێش چوونە ناو جێگا بە ماوەیەكی كەم یەك دانە مۆز بخۆیت لەگەڵ 16 ئۆنس ئاو كە دەكاتە نزیكەی نیو لیتر ئاو. لەمەش زیاتر، مۆز دژەترشییە واتە ترشەڵۆكی گەدە هاوسەنگ دەكاتەوە، ئەمەش سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر دڵەكزێ خەویان تاڵ دەبێت.