بۆ نوێكردنەوەی چاڵاكیی مێشك

بۆ نوێكردنەوەی چاڵاكیی مێشك
بۆ ئەوەی كە خانەكانی مێشك فرمانەكانیان بە باشی و چاڵاكی ئەنجام بدەن، پێویستە كە پەیڕەوی چەند خاڵێك بكەیت. خانەكانی مێشك بە پلەی یەكەم پشت بە ئۆكسجین و شەكری گلوكۆز دەبەستن بۆیە پێویستە كە گرنگی زۆر بە ژەمەكانی خۆراك و جۆراوجۆركردنی خۆراك بدرێت بەتایبەتی ژەمی بەیانیان لەو كاتەی كە شەكری خوێن لە ئاستێكی نزمدایە و خانەكانی مێشك بە توندی پێویستییان بە شەكری گلوكۆزە، هەروەها پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون لە رێگای خۆراكەوە كە هاتوچۆی خوێن بەباشی بۆ مێشك دابین دەكات. جگەرەكێشان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر خانەكانی مێشك، بە دووركەوتنەوە لە جگەرە چاڵاكی خانەكانی مێشك باشتر دەبێت. كاتێكی باش بۆ نووستن تەرخان بكە كە لە دەورووبەری 8 كاتژمێردا بێت، بەمەوە چاڵاكی مێشك بەردەوام لە نوێبوونەوەدا دەبێت. وەرزشكردن لە هەوای پاكدا بڕێكی باشتر لە گازی ئۆكسجین بۆ خانەكانی مێشك دابین دەكات.
Top