پەنابەران دووچاری كام گــرفتی دەروونی دەبنەوە؟

پەنابەران دووچاری كام گــرفتی دەروونی دەبنەوە؟
پەنابەران Refugees بە شێوەیەكی توند رووبەڕووی گرفتە دەروونییە قووڵ و هزرییەكان Psychotic disorders دەبنەوە كە دووكەسێتیش Schizophrenia دەگرێتەوە بە بەراورد لەگەڵ كۆچبەرانی ناپەنابەر Non-refugee migrants كە لە هەمان وڵاتەوە هاتبن. هەروەها سترێسی پاش كارەسات PTSD، گرفتێكی باوە لە پەناربەراندا. لە لێكۆڵینەوە سویدییەكاندا هاتووە كە گرفتەكانی پاش گەیشتن و هەتا پاش وەرگرتنیش وەكو پەنابەر یان كۆچبەر بریتین لە: جیاكاری لە مامەڵەدا Discrimination، جیاكاری كۆمەڵایەتی Social exclusion، نەژادپەرستی یان جیاكاریی نەژادی Racism، دژاییەتیكردن لەبەر نەژاد یان نەتەوە یان ئایین Persecution، ئەمانە هەموویان كاریگەری نێگەتیڤی توند دەكەنە سەر باری دەروونی پەناربەران و دەبنە ئەگەری تەنگژەی كۆمەڵایەتی Social adversity. هەروەها نۆستالژیا Nostalgia یان هەستی غەریبی و بیرهاتنەوەی رابردوو بەتایبەتی یادەوەرییە خۆشەكان، لەگەڵ ئارەزووی گەڕانەوە بۆ سەر زێد و وڵاتی دایك گرفتێكی ترە كە رووبەڕووی پەنابەر و كۆچبەران دەبێتەوە.
Top