بەم رێگایانە خۆت لە شێرپەنجە بیارێزە

بەم رێگایانە خۆت لە شێرپەنجە بیارێزە
شێرپەنجە Cancer راستییەكی ژیانە، پێویستە كە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، ستایلی ژیانی هەر كەسێك رۆڵی هەیە لە خۆپاراستن، یان تووشبوون بە شێرپەنجە. دەتوانیت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێكی ئاسان خۆت تا رادەیەكی زۆر لە شێرپەنجە بپارێزیت. لەشمان بۆ جوولانەوە دیزاین كراوە، دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە ماڵەوە، لە شوێنی كار، یان لەناو ئۆتۆمبیلدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، زیاد جوولانەوە و ئەنجامدانی هەر جۆرێكی مەشقی وەرزشی هەنگاوێكی ئاكتیڤە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە. زیاد ماسی بخۆ كە دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا و ماددەی دژەئۆكسان، لەگەڵ كەمكردنەوەی گۆشتی سوور كە دەوڵەمەندە بە چەورییە تێرەكان و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن. هەموو جۆرە سەوزەكان زیاد بخۆ، هەرچەند ئارەزوو دەكەیت، سەوزەكان رێژەی بەرزی ریشاڵ و ماددەی دژەئۆكسان و ڤیتامین لەخۆدەگرن كە هەموویان ئەگەری شێرپەنجە كەم دەكەنەوە. بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەهەتاو Sunscreen نەك هەر لە شێرپەنجە دەتپارێزێت، بەڵكو گەنجێتی پێستیش دەپارێزێت، هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی بۆ پاراستنی چاو لە تیشكی خۆر. بەسەركردنەوەی تەندروستی واتە پشكنینی گشتی بە شێوەیەكی دەوری، بۆ نموونە ساڵانە بەتایبەتی لە پاش تەمەنی 40 ساڵی و بەتایبەتیش بۆ پرۆستات لە پیاو و مەمك لە ئافرەتدا بە پشت بەستن بەو راستییە زانستییەی كە دەڵێت: زوو دەستنیشانكردن و زوو چارەسەركردن ئەنجامی زۆر باشی دەبێت.
Top