تەمەڵبوونی چاو

تەمەڵبوونی چاو
تەمەڵبوونی چاو Amblyopia بریتییە لەوەی كە كزبوونی رادەی بینین لە یەك چاودا كەم دەبێتەوە لەبەر تێكچونی هەماهەنگی دروست لە نێوان چاو و مێشكدا. خودی پێكهاتەی چاو ئاساییە و هیچ نەخۆشییەكی نییە، بەڵام بە شێوەیەكی ئاسایی لە لایەن مێشكەوە بەكارناهێنرێت لەوكاتەی كە مێشك زۆر بە دروستیی كار لەگەڵ چاوەكەی تردا دەكات. لە حاڵەتی ئاساییدا بە مەبەستی باشترین ئاستی بینین، مێشك زانییاریەكانی وەرگیراو لە هەردوو چاوەوە وەكو یەك بە یەكسانی شیدەكاتەوە، لە هەندێك منداڵدا مێشك تەركیز لەسەر تەنیا یەك چاودا دەكات و زانیارییەكانی بە دروستی وەردەگرێت و شیدەكاتەوە بۆ بەدەستهێنانی باشترین وێنە، بەمەوە كە چاوەكەی تر فەرامۆش دەكرێت ئەوا چانسی پەرەسەندنی تەواو و دروستی نابێت، دەرەنجام تووشی تەمەڵی دەبێت. نیشانەكانی تەمەڵبوونی چاو بریتین لە: جوولاندنەوەی چاوەكان بە بێ هۆ، گرفت لە ناسینەوەی شتەكان بە بینین هەتا پاش نزیك كەوتنەوە. خێلی Squint باوترین هۆكاری تەمەڵبوونی چاوە لە 98%ی حاڵەتەكاندا، رێژە كەمەكەی تر دەگەڕێتەوە بۆ كزبوونی بینین بە شێوەی كورتبینی، دووربینی، یان ئەستیگماتیزم، هەندێك جاریش ئاوی سپی Cataract.
Top