ئایا تەقاندنەوەی پەنجەكان زیانی هەیە؟

ئایا تەقاندنەوەی پەنجەكان زیانی هەیە؟
گەلێك كەس رۆژانە چەندین جار پەنجەكانی دەست و پێیەكانیان بە ئاراستەی جیاواز فشار دەدەن تا ئەو كاتەی هەست بە دەنگی تەقاندنەوەی جومگەكان دەكەن. شلەی جومگەی پەنجەكانی دەست گازەكانی ئۆكسجین، نایترۆجین و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەخۆدەگرێت، لەكاتی تەقاندنەوەی جومگەی پەنجەكاندا Cracking joints كەپسولی جومگەكان دەكشێت و گاز بە خێرایی بڵۆق دروست دەكات و دەجووڵێت و دەنگێك پەیدا دەكات، بە مانایەكی تر پەستانی نێگەتیڤ بە شێوەیەكی كاتی گازی ناتیرۆجین لەناو جومگەدا دەجوولێنێت و دەنگ پەیدا دەكات. بۆ دووبارە ئەنجامدانی تەقاندنەوەی پەنجەكان، پێویستە ماوەیەك بوەستیت تا ئەو كاتەی گازەكان دەگەڕێنەوە ناو شلەی جومگەی پەنجەكان. تا ئێستا بەڵگە نەكەوتۆتە دەست كە تەقاندنەوەی پەنجەكان ببێتە ئەگەری زیانێك یان سوودێك بۆ جومگەكان، ئەمەش سەلمێنراوە كە هەرگیز نابێتە هۆی سەوەفان یان هەوكردنی جومگەكان Arthritis. تەقاندنەوەی پەنجەكان بێ ئازارە، ئەگەر ئازاربەخش بوو، ئەوا لەوانەیە كە هۆكار بگەڕێتەوە بۆ بوونی گرفت، یان نەخۆشی لە جومگەكان یان كڕكڕاگە یان لە بەستەرەكاندا، بۆ نموونە هەوكردنی جومگە، هەوكردنی ژێی ماسوولكەكان Tendinitis.
Top