ئایا تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە بە ریجیمی خۆراک و مەشقی وەرزشی بەردەوام کێشی لەشت دانابەزێت؟ ئەگەر وابێت ئەوا لەوانەیە کە ھۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ گرفت لە گلاندی دەرەقی بە شێوەی سستبوونی گلاندی دوەرەقیHypothyroidism. ئەگەر لەپاش پشکنینەکان دەرکەوت کە ھیچ گرفتێکت نییە لە گلاندی دەرەقی ئەو کاتە سەرەڕای ریجیم و مەشقی وەرزشی، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە:١- پەلە مەکە لە بەدەستھێنانی ئەنجام لە ماوەیەکی کەمدا، بیر لە پێشبینی ناڕیالیستیUnrealistic expectations سەبارەت بە کێشی لەشت مەکەرەوە ئەگەرچی کۆمەڵێک بەرنامەی ریجیم بەڵێنی بریقەدار دەدەن کە کێش لە ماوەیەکی کەمدا دادەبەزێنن، ھەتا ئەگەر بە خێرایی کێش دابەزێنیت ئەوا زوو کێشت زیاد دەبێتەوە، بەسادەیی چونکە ناتوانیت کە بۆ ھەمیشە لەسەر ھەر یەکێک لەم ریجیمانە بەردەوام بیت. ٢- ھەرگیز تەسلیمی قەڵەوی مەبە یەتایبەتی کە پاش چەند رۆژێک لە ریجیم و مەشقی وەرزشی ھیچ دابەزاندێکی کێشت بەدی نەکرد، کات بە لەشت بدە تاکو خۆی بگونجێنێت بۆ شێوازە نوێکەی خۆراک و مەشقی وەرزشی، ھەرگیز وا بە ئاسانی کۆڵ مەدە. ٣- زوو زوو مەچووە سەر قەپان، لەجیاتی ئەوەی کە رۆژانە کێشی خۆت بەسەرکەیتەوە ھەوڵ بدە ھەفتانە یەک جار خۆت بکێشیت.