کینتاکی مەخۆن

کینتاکی مەخۆن
کینتاکی یەکێکە لە خواردنە باوەکانی ئەم سەردەمە کە زۆربەی خەڵک ئارەزووی خواردنی دەکەن و دەیخۆن ، لەوانەیە وا ھەست بکەن بکەن کە پرۆتینێکی زۆری تێدایە . بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم خواردنە چەوریەکی زۆری تێدایە لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆھیدارات کە ئەمەش لە جۆری کاربۆھیدراتی خراپەو زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت .
ئەم خواردنە وا دروستکراوە کە لەناو ڕۆندا سوربکرێتەوە و پاشان بخورێت بەمەش ووشک دەبێتەوە ، جارێکیتر ئەم ڕۆنە دەچێتەوە ناوی لە گەڵ ڕۆنەکەی ناو خۆیدا یەک دەگرێت و لە خانەکانی لەشدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە ھۆی قەڵەوی و چەند نەخۆشیەکی تر لە نێواندیاندا نەخۆشی شەکرە ، بۆیە پێویستە نەخورێت و لێی دوور بکەوینەوە .
Top