رۆنی ماسی چاو بەھێز دەکات

رۆنی ماسی چاو بەھێز دەکات
لێکۆلینەوەکان لە زانکۆی ئێکسفۆردی بەریتانی دەریخست کە خواردنی رۆنی ماسی (ئۆمێگا ٣) زۆر بەسوودە بۆ بەھێزکردنی تواناکانی بینین بە تایبەتی لە منداڵاندا .
لە میانەی توێژینەوەکەدا ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٦ ھەفتە حەبی ڕۆنی (ئۆمێگا٣) درا بە (٣٦٢) منداڵ کەتەمەنیان لەنێوان ٦-٩ ساڵدا بوو و ھەندێک کێشەی لاوازی بینینیان ھەبوو، پاش کۆتایی ھاتنی ماوەکە و تاقیکردنەوەی توانای بینینی منداڵەکان روونبووەوە کە زۆرینەیان توانای چاویان بە ھێزتربووە .
ھەوروەھا لێکۆڵینەوە دەریشیخست کەمنداڵان زیاتر سوود لە (ئۆمێگا٣) وەردەگرن وەک لە کەسە بەتەمەنەکان ، پسپۆراننی تەندروستی پێیان باشە ھەموو منداڵێک بەلایەنی کەم یەک ژەم ماسی بخوات .
Top