لەكاتی شیردانی سروشتی ئەم خۆراكانەت پێویستە

لەكاتی شیردانی سروشتی ئەم خۆراكانەت پێویستە
شیری دایك، یان شیردانی سروشتیBreastfeeding باشترین رێگەیە بۆ دابینكردنی ماددە خۆراكییە گرنگەكان بۆ منداڵی ساوا، هەروەها رێگەیەكی سروشتییە بۆ دابینكردنی بەرگری بۆ منداڵ لەگەڵ دروستكردنی بۆندێكی هەتا هەتایە. بە پێی رێنمایی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پێویستە كە دایك بەلای كەم بۆ ماوەی 6 مانگ تەنیا شیری خۆی بداتە منداڵ، پاشان شیردانی سروشتی لەگەڵ پێدانی خۆراكی تر تا 2 ساڵ یان زیاتر بەردەوام بێت. شیردانی سروشتی تاقیكردنەوەیە بۆ دایك لە لایەنی جەستەیی و دەروونییەوە، بۆ نموونە گۆڕانی رۆتین، شەوانی بێ نووستن دایك دوچاری هیلاكی دەكات، ئەمەش وای لێدەكات كە گرنگی بە خۆراك نەدات كە زۆر پێویستە لەكاتی شیرداندا. سەرەتا، پێویستە كە رۆژانە 550- 700 كالۆری زیاد بكرێت، لەگەڵ جۆراوجۆركردنی خۆراك بە شێوەی: میوە بە لای كەم رۆژانە 3 جار، سەوزە بەلای كەم رۆژانە 2 جار، شیر، یان بەرهەمەكانی بەتایبەتی ماست و پەنیر بۆ دابینكردنی زیاتر لە 1000 ملگم كالسیۆم، مریشك و پاقلەمەنییەكان بۆ دابینكردنی پرۆتین، هەروەها زەردێنەی هێلكە، مێوژ، شیرەی میوەی سروشتی، بڕێكی باشی ئاو، لەگەڵ كەمكردنەوە یا دووركەوتنەوە لە قاوە، چای، كاكاو یان شوكوڵاتە، هەروەها بەهارات و تیژی و خۆراكی چەور.
Top