گرنگی خواردنی کەرەوز بۆ پێست و قژێکی تەندروست
یەکەم: خواردنی کەرەوز بۆ پێستێکی تەندروست
کەرەوز بە ڤیتامین C دەوڵەمەندە، کە بۆ بەرهەم هێنانی کۆلاجین، پاککردنەوەی پێست، پاراستنی بە باشی بەسودە، بەرزی ڕێژەی ڤیتامین K تێیدا یارمەتی جیڕکردنەوەی پێست و درەنگ چرچبونی دەدات، هەروەها یارمەتی زووتر ساڕێژبوونی برینی پێست و کەمبوونەوەی سوربونەوەی پێست دەدات.
خواردنی کەرەوز ڕێژەیەکی باشی کانزا جۆربەجۆرەکانی وەک کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، زینک و مسی تیدایە، ئەم کانزایانە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و پاک ڕاگرتنی.
دووەم: کەرەوز بۆ زیپکە
بەکارهێنانی کەرەوز بەشێوەیەکی ڕێک و پێک لە ژەمە خۆراکەکاندا، ڕێژەی دەرچوونی لەڕادەبەدەری چەوری لە پێستە چەور و گەرمەکاندا هاوسەنگ دەکات، هەروەها بوونی زەیتی ڤۆڵتایڵ لە کەرەوزدا کاریگەرییەکی دژە بەکتریای هەیە لەسەر کونیلەکانی پێست، گرنگییەکی باشی هەیە بۆ کەم بوونەوەی دروستبونی زیپکە.
بەرزی ڕێژەی ڤیتامین C لە کەرەوزدا دژە ئۆکسیدبوون دەدات بە خانەکانی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر هەستیاربوون و کولانەوەی پێست، کە دەکرێت هۆکارێک بن بۆ دروستبوونی زیپکە و دومەڵ.
سێیەم: کەرەوز بۆ گەشەی قژ
هەر لە کۆنەوە کەرەوز وەک دەرمانێکی بەهێزکەری قژ بەکارهێنراوە، دەتوانیت بە ئاوی کەرەوز پێستی سەرت بشێلیت ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی قژ، .هەروەها ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر کەرەوز بخۆیت یاخود بەشێوەی مەساج بەکاریبهێنیت، بەهۆی ڕێژەی ئەو (مس) کە لە پێکهاتەکەیدایە ڕەنگی قژ جوان و بریقەدار دەکات.
خەندان لایف-
