چۆن چاره‌سه‌ری ئازاری گوێی منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟

چۆن چاره‌سه‌ری ئازاری گوێی منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟
بێگومان ئازاری گوێ یه‌كێكه‌ له‌ ئازاره‌ ناخۆشه‌كان توشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی منداڵان چونكه‌ زۆر بێزاری ده‌كات و ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر زۆر بچوكیش بێت به‌ گریانێكی زۆر بێزاركه‌ری هه‌بێت.

پێویسته‌ له‌و كاتانه‌دا په‌یره‌وی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ بكه‌یت:

1-پێویسته‌ خاولی گه‌رم بخه‌یته‌ سه‌ر گوێی منداڵه‌كه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ئازاره‌كه‌ دابنێیت.

2-تێخستنی چه‌ند دڵۆپه‌ زه‌یتی زه‌یتونێك بۆ ناو گوێ، به‌ڵام كه‌مێك گه‌رم بكرێت باشتره‌، ئاگاداربه‌ له‌وه‌ی گه‌رمی زۆر نه‌بێت.

3-خوێ گه‌رم بكه‌، پاشان بیخه‌ره‌ قوماشێكی ئه‌ستوره‌وه‌ یان گۆره‌ویه‌كی پاك و دواتر بیخه‌ره‌ سه‌ر گوێی.

ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م رێنماییانه‌ ت په‌یره‌و كرد و چاك نه‌بوو، پێویسته‌ به‌په‌له‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.

نیشانه‌كانی ئازاری گوێی منداڵ:

1-به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش
2-كۆكه‌
3-كه‌م خۆراكی نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن
4-قورگ ئێشه‌

خه‌ندان لایف-
Top