هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانى دژى ئیفلیجى منداڵان ده‌ستى پێكرد
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی پێنچ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كوتانیش له‌ڕێگه‌ی قه‌تره‌وه ده‌بێت و ئه‌و مناڵانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك ڕۆژ تا پێنج ساڵاندایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌یان گرێته‌وه و ته‌نها له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر 728 تیم به‌شدارى له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌كه‌ن.
