شیرەی لیمۆ بۆ دابەزاندنی كێش

شیرەی لیمۆ بۆ دابەزاندنی كێش
شیرە یان ئاوی لیمۆ Lemon juice رێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین C لەخۆدەگرێت كە پەیوەندی هەیە بە بارستایی لەش بەوەی كە هاریكاری زنجیرەیەك كارلێكی كیمیایی لە لەشدا دەكات كە چەوری تێكدەشكێنن و لەش وەكو وزە سەرفی دەكات. شیرەی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols كە لە لەشدا رۆڵی رێگرتنیان لە زیادبوونی كێشدا هەیە، هەروەها رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە زیادبوونی ئاستی شەكری خوێن و پەیدابوونی بەرگری دژ بە هۆرمۆنی ئینسولین، لەگەڵ رێگرتن لە زیادبوونی چەوری لە خوێن و كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا. شیرەی لیمۆ ئاوێتەی تری دژەئۆكسان بە ناوی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids لەخۆدەگرێت كە ئەوانیش رۆڵیان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، هەروەها رێژەی دروستكردنی كۆلیستیرۆل و چەوری گلیسریدە سیانییەكان لە جگەردا كەم دەكەنەوە. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە رۆژانە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەوانەیە چینی مینای ددان بڕوشێنێت.
Top