ئەو خۆراكانەی تێنوویەتی زیاد دەكەن

ئەو خۆراكانەی تێنوویەتی زیاد دەكەن
خۆراكی شۆر، خۆراكی چەور، خۆراكی تیژ بەگشتی هەستی تێنووبوون زیاد دەكەن. ئەگەر بڕی خوێ لە هەر خۆراكێكدا زیاد بێت ئەوا زووتر و زیاتر هەست بە تێنووبوون دەكەیت، هەروەها بە گوێرەی خۆراكی تیژ Spicy foods و خۆراكی چەور. كەمكردنەوەی خۆراكی پرۆتینی و خۆراكی چەور لەگەڵ زیاد خواردنی سەوزە و میوە بەتایبەتی لە ژەمی ئێواراندا هەستی تێنوویەتی تا رادەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە، چونكە ئەو خۆراكانە كاتێكی زۆریان پێویستە تاكو بە تەواوی هەرس بكرێن كەچی خۆراكی كاربۆهیدرایتی بەگشتی كاتێكی كەمتری پێویستە بۆ هەرسبوونێكی تەواو. خواردنەوە كاربۆنكراوەكان بەتایبەتی بیبسی و كۆلا، هەروەها قاوە و چای ماددەی كافائین Caffeine لەخۆدەگرن كە هانی گورچیلەكان دەدات بۆ زیاتر دەردانی ئاو، بەمەشەوە رێژەی شلە لە لەشدا كەم دەبێتەوە و هەستی تێنووبوون زیاتر دەبێت، جگە لەمانە گەلێك خواردن و خواردنەوەی تر كافائینیان بە رێژەی جیاواز تێدایە وەكو كاكاو، شكوڵاتە، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks. ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن بریتین لە: ترشیات، خیار شور، كیتچەب و ساس، جیبس، پیتزا، دۆشاوی تەماتە، خۆراكی خێرا، گۆشت و مریشك و ماسی قوتووبەند.
Top