مەترسییەكانی دووگیانی پاش تەمەنی 40 ساڵی

مەترسییەكانی دووگیانی پاش تەمەنی 40 ساڵی
زۆربەی پسپۆڕانی نەخۆشی ئافرەتان و منداڵبوون پێیان باشە كە باشترین تەمەن بۆ دووگیانی پێش 35 ساڵییە، بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنی زانستی پزیشكیدا گەلێك ئافرەت دەتوانن لە تەمەنی 45 ساڵیدا بێ گرفت دووگیان بن و ببنە خاوەن منداڵێكی تەندروست بەتایبەتی كە لەژێر چاودێری نزیكی پزیشكیدا بن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دووگیانبوون پاش تەمەنی 40 ساڵی هەرگیز بەدەر نییە لە ئاڵۆزی بۆ دایك و كۆرپە. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یەكێكە لە و ریسكانەی كە لە دووگیانی لە تەمەنی دەوری 40 ساڵیدا بەدی دەكرێت كە لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون لەكاتی دووگیانیدا، ئەمەش كاریگەرییەكی نێگەتیڤ دەكاتە سەر گەشەی كۆرپە لەناو منداڵداندا. نەخۆشی شەكرەی پەیوەست بە دووگیانی ریسكێكی ترە كە لە دووگیانی پاش تەمەنی 40 ساڵیدا روودەدات، نەخۆشی شەكرە كۆمەڵێك ئاڵۆزی بۆ كۆرپە پەیدا دەكات. مۆنگۆلیزم یان دیاردەی داون Down’s syndrome ئەگەرێكی ترە كە لەوانەیە دوچاری منداڵ بێت لەپاش دووگیانی لە تەمەنی 40 ساڵ و بەسەرەوەدا، هەروەها ئەگەری لەبارچوونیش لە ئارادایە.
Top