چۆن ئارەزووی خواردنی شـــیرینی كەم دەكەیتەوە ؟

چۆن ئارەزووی خواردنی شـــیرینی كەم دەكەیتەوە ؟
لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئافرەت زیاتر لە پیاو حەزی لە خۆراكی شیرینە بەتایبەتی لەكاتی دڵتوندی و قەیرانە دەروونییەكاندا، لە هەندێك ئافرەتدا حەزی شیرینی هێندە بەتین دەبێت كە دەگاتە رادەی راهاتن لەسەر خواردنی شیرینی یان شەكر Sugar addiction واتە ئافرەت ناتوانێت بە ئاسانی وازی لێ بهێنێت. بۆ كەمكردنەوەی حەزی خواردنی شیرینی پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: گرنگیی زۆر بە ژەمی بەیانیان بدە، هەوڵ بدە كە ژەمی خۆراكی بەیانیانت پێكهاتبێت لە پرۆتین، چەوری و خۆراكی رووەكی، بە پێی توانا دووركەوە لە خۆراكی كاربۆهیدراتی و نیشاستە و شەكرەكان، چونكە ئەم خۆراكانە ئارەزووی خواردنی شیرینی زیاتر دەكەن، ژەمەكانی خۆراكت رێكبخە، سێ ژەمی سەرەكی لە كاتی خۆیدا بخۆ، دەشتوانیت جگە لە سێ ژەمەكە دوو ژەمی بچووكیش لە نێوانیاندا بخۆیت، بەم شێوەیە ئاستی شەكری خوێن تا ئەو رادەیە دانابەزێت كە ببێتە هۆی هەستكردن بە برسیبوون و ورژاندنی حەزی شیرینی، لەكاتی هەستكردن بە سەرهەڵدانی ئارەزووی خواردنی شیرینی، زۆر لەخۆت بكە كە لەجیاتی خواردنی شیرینی مەشقێكی وەرزشی وەكو رۆیشتن ئەنجام بدەیت، حەزی توند بۆ خواردنی شیرینی ئەوپەڕی بۆ ماوەی 10-20 خولەك بەردەوام دەبێت، ئینجا لەخۆیەوە نامێنێت، بۆیە ئەگەر بتوانیت لەكاتی هەستكردن بە حەزی شیرینی خۆتی لێ بدزیتەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ئەوا حەزەكە بەرە بەرە كەم دەبێتەوە و نامێنێت، دەكرێ بۆ دامركاندنی حەزی خواردنی شیرینی پارچەیەك میوە بخۆیت لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو.
Top