ئایا پشت تەقاندن زیانی هەیە؟
:
پشت تەقاندن زیانێكی كتوپڕ و گەورە لە پشت نادات، بەڵام ئەگەر پشت تەقاندن بكرێتە خوو بەشێوەیەكی دووبارە بووەوە بیكەیت، ئەوا لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و بەشێوەیەكی لەسەرخۆ زیان لە جومگەكان بەگشتی و جومگەی نێوان بڕبڕەكانی پشت دەدات.
لە چواردەوری جومگەكاندا ژێ و بەستەر و شانەی نەرمی دیكە هەیە، پشت تەقاندنی زۆر وردە وردە ئەم شانانە پچڕانی ورد وردیان تێدەكەوێت و بە دووبارەبوونەوەی زۆری پشت تەقاندن پچڕانەكان زیاد دەكەن و بەهێزیی جومگەكان وەك پێویست ناهێڵێت.
