هۆكارەكانی وەستانی سووڕی مانگانە لە كچی هەرزەكاردا

هۆكارەكانی وەستانی سووڕی مانگانە لە كچی هەرزەكاردا
جگە لە دووگیانی كە یەكەم نیشانەی بە وەستانی سووڕی مانگانە Amenorrheaدەستپێدەكات، كچی هەرزەكار هەندێك جار لەبەر هۆكاری جیاواز سووڕی مانگانەی دوادەكەوێت یان بۆ ماوەیەك دەوەستێت. ئەگەر هەر كچێك تا تەمەنی 16 ساڵی سووڕی مانگانە نەبینێت، ئەوا دوچاری وەستانی سووڕی یەكەمی Primary amenorrhea بووە كە پێویستی بە پشكنین و چارەسەری تایبەتەوە دەبێت. گەلێك حاڵەت و نەخۆشی كاریگەری دەكەنە سەر دەردان و هاوسەنگيی هۆرمۆنەكان كە بەرپرسن لە سووڕی مانگانە، بۆ نموونە فرەكیسی هێلكەدان PCOS، نەخۆشی لە گلاندی دەرەقی، پەككەوتنی پێشەوەختەی هێلكەدانەكان كە دەبێتە هۆی گۆڕان لە سووڕی مانگانە یان وەستانی سووڕی مانگانە. گرێ لە گلاندی پتیوتەری ئەگەرچی زیاتر گرێی پاكە، بەڵام دەبێتە هۆی وەستانی سووڕی مانگانە. بەكارهێنانی حەبی مەنع، سترێس و پەستی، كەمبوونەوەی یان نەمانی ئارەزووی خواردن كە لەبەر هۆكاری دەروونی روودەدات Anorexia nervosa، دابەزاندنی خێرا و توندی كێشی لەش، هەروەها زیادبوونێكی زۆری كێشی لەش و قەڵەوی هۆكارێكی ترە بۆ وەستانی سووڕی مانگانە لە كچی هەرزەكاردا.
Top