كام ڤیتامین گرنگە بۆ جگەر؟

كام ڤیتامین گرنگە بۆ جگەر؟
جگەر ئەندامێكی زۆر گرنگە و رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ هەسكردنی خۆراك و خەزنكردنی ڤیتامین و كانزا، هەروەها رزگاركردنی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان. هەندێك ڤیتامین گرنگی زۆریان هەیە بۆ خودی خانەكانی جگەر و باشتركردنی فرمانەكانی جگەر. ڤیتامین C كە بە ترشی ئەسكۆربیك ناسراوە، زۆر گرنگە لە هاندانی جگەر بۆ رزگاركردنی لەش لە ماددە زیابەخش و ژەهراوییەكان، هەروەها كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، خانەكانی جگەر لە مۆلیكیولە ناتەواوەكانی ئۆكسجین دەپارێزێت كە بە كۆلكە سەربەستەكان Free radicals ناسراون و زیانی زۆر بە خانەكان دەگەیەنن. كۆمەڵەی ڤیتامین B رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی خانەكانی جگەر لە ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەكان، بۆ نموونە ڤیتامین B6 جگەر لە ماددەی فۆرمەلدیهاید Formaldehyde و هۆمۆسیستین Homocysteine پاكدەكاتەوە. سەوزە گەڵا تاریكەكان، كوارگ، برۆكۆلی دەوڵەمەندن بە جۆرەكانی ڤیتامین B. ڤیتامین B12 لە هەموو خانەكانی لەشدا هەیە، رۆڵی گرنگی هەیە بۆ هاوسەنگكردنی ماددە كیمیاییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ ترشە ئەمینی و ترشە چەورییەكان لە جگەردا، ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەكی سەرەكی لە خۆراكی ئاژەڵیدا هەیە وەكو گۆشت، پەلەوەڕ، هێلكە. بیتا كارۆتین Beta carotene كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ پاراستنی خانەكانی جگەر و پاككردنەوەی جگەر لە ماددە زیانبەخشەكان، سەوزە و میوەكان بەگشتی سەرچاوەی باشن بۆ بیتا كارۆتین.
Top