بڕ و جۆری چەورییەكان و كۆلیستیرۆل گرنگترین مەسەلەیە كە باس لە تەندروستیی دڵ دەكرێت. كەرەی دەستكرد یان مارگەرین Margarine وەكو جێگرەوەیەكی هەرزان بۆ كەرەی سروشتی لە پیشەسازی خۆراك دروستكراوە، هەروەها ماددەی دیكەی لەگەڵدا تێكەڵ دەكرێت بە مەبەستی خۆشكردنی چێژ و بۆن. كەرەی دەستكرد بە هایدرۆجینكردنی زەیتی رووەكی و گەرمی و ماددەی كیمیایی تر دروست دەكرێت، بەمەشەوە ترشە چەورییە ناتێرە تەندروستییانەكان دەگۆڕێن بۆ چەوری نێوەندە ناتەندروستییانەكان Trans fats كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتە و شێرپەنجە زیاد دەكەن چونكە كە ئاستی كۆلیستیرۆلی باشHDL دادەبەزێنن و ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ LDL بەرزدەكەنەوە. لە رووی تەندروستییەوە، هەڵبژاردنی كەرەی سروشتی Butter بە بڕی كەم باشترە كە لە چەورییە تێرەكان پێكهاتووە، چونكە لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە چەورییە تێرە سروشتییەكان كەمتر زیانبەخشن بۆ تەندروستی بە بەراورد لەگەڵ چەورییە نێوەندەكان. بەهەرحاڵ، كە كەرەی دەستكرد دەكڕیت ئەوا ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە رێژەی چەورییە تێرەكانی كەمتر بێت لە 2 گرام لە هەر 100 گرام كەرەدا، هەروەها هەتا كەرەی دەستكرد شلتر بێت چەوری خراپی كەمتر تێدایە.