ئایا زیاد خواردنی شووتی زیانی هەیە؟

ئایا زیاد خواردنی شووتی زیانی هەیە؟
شووتی Watermelon جگە لە رێژە بەرزەكەی ئاو و كەميی كالۆری، گەلێك ماددەی سوودبەخش لەخۆدەگرێت بەتایبەتی ڤیتامینەكانی A، B6، C، بەڵام خواردنی بڕی زیادی شووتی بۆ هەندێك كەس زیانی لابەلای هەیە. شووتی رێژەیەكی بەرز لە ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێز بە ناوی لایكۆپێن Lycopene لەخۆدەگرێت كە لەوانەیە پتر بێت لە رێژەیەكی لاكیۆپێن كە لە تەماتەدایە، ئەم ماددەیە رەنگە سوورەكەی بە شووتی بەخشیوە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشيی تر كەم دەكاتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا بڕی زیادی لایكۆپێن كە پتر بێت لە 30 ملگم زیانی لابەلای هەیە بە شێوەی هێڵنج، رشانەوسكچوون، بەدهەرسی، كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەداشووتی بڕێكی مامناوەندی لە ماددەی سیترولین Citrulline كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ماددەی ئەرجینین Arginine كە ترشە ئەمینە و سوودی بۆ دڵ و بۆڕییەكانی خوێن هەیە. هەروەها شووتی بڕێكی گونجاو لە كانزای پۆتاسیۆمی تێدایە كە رۆڵی هەیە لە رێكخستنی هاوسەنگی شلە و پەستانی خوێن لە لەشدا، بۆ نموونە كوزێكی مامناوەندنی شووتی نزیكەی 560 ملگم پۆتاسیۆمی تێدایە. مەترسی زیاد خواردنی شووتی لەوەدایە كە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا Hyperkalemia، ئەمەش دەبێتە ئەگەری چەند گرفتێك لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا بە شێوەی ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ و لە هەندێك حاڵەتیشدا وەستانی دڵ، هەروەها كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر فرمانی گورچیلە و دەمار و ماسوولكەكان.
Top