لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە بێنە

لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە بێنە
مانگی رەمەزان زۆر گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان، لەو كاتەی كە بە درێژایی نزیكەی 15 كاتژمێری رۆژووەكەت دووریت لە جگەرە. بڕیارێكی یەكجارەكی بدە كە چیتر جگەرە نەكێشیت، سەرەتا چەند جارێك پاش رەژووشكاندن كە ئارەزووت دەچێتە جگەرە هەوڵ بدە كە دان بەخۆتدا بگریت و نەیكێشیت، پاشان بەرە بەرە دەبینیت كە ئارەزووی جگەرەكێشان كەمتر دەبێتەوە و لە كۆتاییدا ئارەزووەكە بە تەواوی نامێنێت. دەتوانیت لەپاش رۆژووشكاندندا یەكسەر دەستبكە بە رۆیشتن بۆ ماوەیەك، لەگەڵ جگەرەكێشەكان فتار مەكەرەوە، دووركەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی كە فێربووبوویت جگەرەت لەگەڵیاندا دەكێشا، پاش فتار بڕێكی زۆری شلە بخۆرەوە، بجووڵێ و مەشقی رۆیشتن یان مەشقی وەرزشی تر ئەنجام بدە، تاكە هزر و بیرت لە جگەرە دوور بخەیتەوە، پاش فتار سەردانی ئەو شوێنانە بكە كە جگەرەكێشان لەوێدا قەدەغەیە وەكو مزگەوت یان مۆل و سوپەرماركێتەكان، ئەمە راستە كە لەپاش وازهێنان لە جگەرە هەست بە جۆرێك ناڕحەتی دەروونی دەكەیت بەڵام لەبیر نەكەیت كە ئەمە بەشێكی گرنگە لە چاكبوونەوە لە راهاتن لەسەر نیكۆتین و دڵنیابە لەوەی كە نیشانە ناخۆشەكانی وازهێنان لە جگەرە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بە تەواوی نامێنن، هەرگیز هەوڵ نەدەیت كە لەجیاتی جگەرە پەنا بەریتە بەر خواردنی خۆراكی چەور وشیرین.
Top