ئەنجامدانی مەشقی یۆگا بە بەردوامی سوودی زۆری بۆ تەندروستيی ئافرەت هەیە، ملیۆنەها ئافرەتی ئەمریكی مەشقی رۆژانەی یۆگا ئەنجام دەدەن. یۆگا Yoga مەشقێكی بەدەنی و هزرییە، سەرەتا لە هیندستانی كۆن سەرچاوەی گرتووە و 3 رێسای سەرەكی هەیە: پۆزیشنیەكانی لەش، تەكنیكەكانی هەناسە، خۆخاوكردنەوە Relaxation یان خاوكردنەوەی كۆئەندامی دەمار. سووككردنی سترێس یەكێكە لە سوودە گەورەكانی یۆگا، لەوكاتەی كە سووكردنی سترێس بە رێژەیەكی زۆر كوالیتی ژیان باشتر دەكات. هەروەها كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی ئاستی ئەو هۆرمۆنانەی كە توندی سترێس لە لەشدا بەرزدەكەنەوە. سوودە تەندروستییەكانی تری مەشقی یۆگا بریتین لە: خۆپاراستن لە نەخۆشيی دڵ، كەمكردنەوەی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، بەهێزكردنی سستمی بەرگريی لەش، سووككردنی پەستی و خەمۆكی، باشكردن یان هێشتنەوەی لیاقەی لەش، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، بەهێزكردنی ئێسك، باشتركردنی هاوسەنگی لەش لەكاتی جووڵەی جیاوازدا، هەروەها لە رێگای باشتركردنی تۆن و هێزی ماسوولكەكانەوە یۆگا رۆڵی هەیە بۆ سووككردنی ئازاری جومگە و پشت ئێشە. مەشقی یۆگا زۆر گونجاوە بۆئافرەتی دووگیان بەتایبەتی بۆ كەمكردنەوەی سترێسی دووگیانی و ئاسانكردنی منداڵبوون.