كام دەرمان دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین

كام دەرمان دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین
قژهەڵوەرین Alopecia لەوانەیە كاتی یان هەمیشەیی بێت، لە منداڵ و پیاو و ئافرەتدا روودەدات، گەلێك جۆر و هۆكاری هەیە. زیانی لابەلای گەلێك دەرمان دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین بەتایبەتی دەرمانی شێرپەنجە یان چارەسەری كیمیایی Chemotherapy، دەرمانی هۆرمۆنی، دەرمانی چارەسەركردنی خەمۆكی. دەرمانی دژە شێرپەنجە بە پلەی یەكەم خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات، بەڵام زیان بە هەندێك خانەی ئاسایی بەتایبەتی خانە ناسكەكانی وەكو رەگی قژیش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، بەڵام بە شێوەیەكی كاتی، لە ماوەی چەند حەفتەیەك پاش تەواوبوونی دەرمان دووبارە قژ گەشە دەكاتەوە. دەرمانی هۆرمۆنی وەكو حەبی مەنع، دەرزی مەنع، لەزگەی هۆرمۆنی، ئەلقەی هۆرمۆنی زێ Vaginal ring، هۆكارن بۆ قژهەڵوەرین. هۆرمۆنی ئیسترۆجین

كە لە حەبی مەنع دایە قۆناغی گەشەی قژ درێژدەكاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی، هەروەها رێژەی بەرز لە هۆرمۆنی پرۆجێستیرۆن دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین، خۆشبەختانە ئەمەش كاتییە، پاش ئەوەی كە لەش خۆی لەگەڵ گۆڕانی ئاستی هۆرمۆنەكاندا دەگونجێنێت دووبارە قژ گەشە دەكاتەوە. بەكارهێنانی دەرمانی دژەخەمۆكی Antidepressants بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین بە رێژەی 20% بەتایبەتی دەرمانەكانی سیلاكسا Celexa، پرۆزاك Prozac، پاكسیل Paxil، زۆلۆفت Zoloft كە دەبنە هۆی كەمبوونی پرۆتین و قژهەڵوەرین لەوكاتەی كە قژ لە پرۆتین دروست دەبێت.
Top