هێلكە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، چەوری، ئاسن، ڤیتامین B12، ڤیتامین A. یەك دانە هێلكەیەكی گەورە 78 كالۆری وزە، 6.3 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت. بەگشتی زەردێنەی هێلكەیەكی گەورە 1.6 گرام چەوری تێر و 186 ملگم كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، بۆیە بۆ كەسێكی ئاسایی رۆژانە خواردنی یەك هێلكە بێ مەترسییە، بەڵام زیاتر لە هێلكەیەك رۆژانە بەگشتی رێنمایی ناكرێت. بە پێی رێنمایی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ، نابێت بڕی كۆلیستیرۆل لە خۆراكی رۆژانەدا بۆ كەسێكی ئاسایی لە 300 ملگم زیاتر بێت. ئەگەر ئاستی كۆلیستیرۆلیخوێنت بەرزە، پێویستە كە رۆژانە بڕی كۆلیستیرۆل لە خۆراكتدا لە 200 ملگم زیاتر نەبێت، خواردنی یەك هێلكەی گەورە رۆژانە دەتخاتە نزیك هێڵی سنوورداركردنی كۆلیستیرۆل. پێویستە كە دووركەویتەوە لە خواردنی زەردێنەی هێلكە Egg yolk ئەگەر نەخۆشیت لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا هەبێت یان ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ لێدەكرێت. بەگشتی خواردنی 3- 4 هێلكە لە حەفتەیەكدا بێ مەترسییە، هەروەها دەتوانیت كە بڕی زیاد لە سپێنەی هێلكە Egg white رۆژانە بخۆیت لەوكاتەی كە هەموو كۆلیستیرۆل و چەوریی هێلكە تەنیا لە زەردێنەدایە.