بەهای خۆراكیی زەیتوونی رەش

بەهای خۆراكیی زەیتوونی رەش
زەیتوون یەكێكە لەو خۆراكانەی كە مێژوویەكی كۆنیان هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 5000- 7000 ساڵ. زەیتوونی رەش Black olives بەشێكی گرنگە لە خۆراكێكی هاوسەنگ چونكە بڕێكی كەمی وزە و چەوری تەندروستییانە لەخۆدەگرێت. كوپێك زەیتوونی رەش 8 گرام كاربۆهیدراتی تێدایە، لەگەڵ 4 گرام ریشاڵ، 1.2 گرام سۆدیۆم. زەیتوونی رەش سەرچاوەیەكی باشە بۆ ئاسن، ڤیتامین E، كۆپەر، ئەم ماددانە رۆڵیان هەیە بۆ: گەشە و تەندروستی پێست و قژ، تاودانی بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، چەوری زەیتوون سوودبەخشە بۆ تەندروستی دڵ، بەڵام زیاد خواردنی زەیتوون دەبیتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. زەیتوونی رەش چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت لە كۆمەڵەی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و فینۆلیكەكان Phenolics كە رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی لە گەلێك نەخۆشی، بۆ نموونە دابەزاندنی پەستانی خوێن، زیادكردنی لێشاوی خوێن لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا، دابەزاندنی ئاستی چەورییەكانی خوێن، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، رێگرتن لە روودانی ئاڵۆزییەكان لە نەخۆشانی شەكرەدا، خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن.
Top