ئایا نانی سپی تەندروستییانەیە؟

ئایا نانی سپی تەندروستییانەیە؟
لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە خواردنی نان یان سەموونی سپی White bread (واتە بە ئاردی سپی یان سفر دروست كرابێت كە زۆربەی هەرە زۆری ریشاڵ و ماددەی تری تێدا نەماوە) ئەگەر رۆژانە 2 جار یان زیاتر بێت لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش بە رێژەی 40% بە بەراورد لەگەڵ نانی ئاردی بۆر یان ئاردی گەنمی. ئەگەر دەتەوێت كە چاودێری كێشی لەشت بكەیت، پێویستە كە خواردنی نان یان سەموونی سپی كەم بكەیتەوە. نانی سپی كاربۆهیدراتی سافكراو واتە رێژەیەكی بەرزی نیشاستە لەخۆدەگرێت، پاش خواردنی مرۆڤ درەنگ هەست بە تێربوون دەكات، بەمەشەوە توانای خواردنی بڕی زۆری نانی سپی هەیە، هەروەها زوو هەرس دەكرێت و هەڵدەمژرێت ئینجا لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ شەكری گلوكۆز و ئاستی شەكری خوێن بەرزدەبێتەوە ئینجا پاش ماوەیەكی كەم هەستی دووبارە برسیبوون سەرهەڵدەداتەوە، دەرەنجام وزەیەكی زۆر وەردەگریت بێ ئەوەی كە دركی پێ بكەیت. لە بەرانبەردا، خواردنی نان یان سەموون كە بە گەنم یان دانەوێڵەی تەواو Whole grain دروست كرابێت گەلێك تەندروستییانەترە، چونكە رێژەیەكی باش لە ریشاڵ و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت و پاش خواردنی زوو هەستی تێربوون پەیدا دەكات. هەندێك سەرچاوەی پزیشكی ئاماژە بەوە دەكەن كە نانی سپی هیچی كەمتر نییە لە چەورییە خراپەكان، بۆیە زیاد خواردنی هەرگیز لە لایەنی تەندروستییەوە پەسند ناكرێت.
Top