هەنار.. سەرچاوەی دژەئۆكسانی بەهێز

هەنار.. سەرچاوەی دژەئۆكسانی بەهێز
كوپێك دەنكی هەنار نزیكەی 144 كالۆری وزە و 32 گرام كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت، لەگەڵ 3 گرام پرۆتین و 1 گرام چەوری، هەروەها 24 گرام شەكر و 7 گرام ریشاڵ. ئەم پێكهاتەیە بەم رێژەیە رۆڵی هەیە بۆ باڵانسكردنی ئاستی شەكری خوێن. هەنار رێژەیەكی باش لە ڤیتامینەكانی C، K لەخۆدەگرێت كە رۆڵیان هەیە بۆ كرداری مەیینی خوێن و بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە هەوكردنەكان. هەروەها رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم لە هەناردا گرنگە بۆ فرمانی ماسوولكە و دەمارەكان و رێكخستنی پەستانی خوێن. هەنار بەوە ناسراوە كە رێژەیەكی بەرزی لە ماددە دژەئۆكسانەكان تێدایە كە بەرەنگاری كرداری ئۆكسان لە ناو خانەكانی لەشدا دەبێتەوە و هاوسەنگی دەكاتەوە، بەمەشەوە نایەڵێت كە زیان بە خانەكان بگەیەنێت كە لەوانەیە بگاتە تووشبوون بە شێرپەنجە، لەم رووەوە هەنار بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو ئەو خۆراكانەی كە بەهێزترین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرن.
Top