خۆت لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزە

خۆت لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزە
جگە لە مەیلی زگماكی بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك Breast cancer كە ناتوانرێت رێگای لێبگیرێت، دەتوانرێت بە گۆڕینی ستایلی ژیانت تا رادەیەكی زۆر خۆت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بپارێزیت هەتا ئەو كەسانەی كە ئەگەری تووشبوونیان بەرزە. چەند هەنگاوێكی كاریگەر بریتین لە: دووركەوتنەوە لە ماددە كیمیاییەكان، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هەر ئاوێتەیەكی جوانكاری كە ماددە پارابینەكان Parabens لەخۆدەگرێت، دووركەوتنەوە لە ئەلكهول و جگەرە، رۆژانە ئەنجامدانی مەشقێكی وەرزشی سەلامەت، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و چارەسەركردنی قەڵەوی لە لایەن دكتۆر، شیردانی سروشتی كە چەند ماوەی درێژتر بێت هێندە زیاتر مەمك لە شێرپەنجە دەپارێزێت، كەمكردنەوە یان سنوورداركردنی ژەم و ماوەی چارەسەری هۆرمۆنی، بۆ نموونە بەكارهێنانی حەبی مەنع بۆ ماوەی زیاتر لە 3- 5 ساڵ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات، دووركەوتنەوە لە ژینگەی پیس بەتایبەتی دووكەڵی ئۆتۆمبێل و هەڵمی گازۆیل، كەم بەكارهێنانی پشكنینی میفراس CAT scan كە ژەمی گەورەی تیشك لەخۆدەگرێت. لە لایەنی خۆراكەوە پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكرێت: با خۆراكی رۆژانە هاوسەنگ و تەندروستییانە بێت، رۆژانە 8- 10 پەرداخ ئاوی پاك بخورێتەوە، زیادكردنی سەوزە و میوەی تازە بە شێوەیەكی رۆژانە، دووركەوتنەوە لە شەكرەكان، كەمكردنەوەی چەوری، دووركەوتنەوە لە خۆراكی خێرا و پرۆسێسكراو.
Top