مەترسییەكانی دووگیانی پاش تەمەنی 35 ساڵی

مەترسییەكانی دووگیانی پاش تەمەنی 35 ساڵی
ئەگەرچی زۆربەی ئافرەتان پاش ئەم تەمەنە بە شێوەیەكی ئاسایی دووگیان دەبن بە منداڵبوونێكی ئاسایی و كۆرپەیەكی ئاسایی، بەڵام ریسكی تەندروستی بۆ دایك و كۆرپەكەی لەم تەمەنەدا زیاترن بە بەراورد لەگەڵ دووگیانی لە تەمەنێكی گەنجتردا. سەقەتی زگماكی كۆرپە بەتایبەتی گرفتەكانی كرۆمۆسۆم وەكو دیاردەی داون Down syndromeیان مۆنگۆلیزم یەكێكە لە ئەگەرەكان، بۆ نموونە لە تەمەنی 25 ساڵیدا ئەگەری مۆنگۆلیزم دەگاتە تەنیا 1 حاڵەت لە هەر 1250 دووگیانیدا، كەچی لە تەمەنی 35 ساڵ و بە سەرەوەدا دەگاتە 1 لە هەر 400 دووگیانیدا، لە تەمەنی 45 ساڵیشدا دەگاتە 1 لە هەر 30 دووگیانیدا. لە تەمەنی 35 ساڵیدا ئەگەری لەبارچوون لە 13 حەفتەی سەرەتای دووگیانیدا دەگاتە 20%، هەروەها لە تەمەنی 45 ساڵیدا ئەگەری لەبارچوون دەگاتە 80%. ئەگەری نەخۆشی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەكاتی دووگیانیدا لە تەمەنی 35 ساڵی و بەسەرەوە زیاتر دەبێت، ئەم گرفتانە دەبنە هۆی لەبارچوون، گرفت لە گەشەی كۆرپەدا، ئاڵۆزی لەكاتی منداڵبووندا. هەروەها گرفت لە وێڵاشدا Placenta بە شێوەی جێگیربوونی وێڵاش لە بەشی خوارەوەی منداڵداندا Placentaprevia كە بەشێك یان هەموو ملی منداڵدان دادەپۆشێت و دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لەكاتی منداڵبووندا. منداڵبوونی ناكام پێش 37 حەفتەی دووگیانی و بوونی منداڵی كەم كێش ریسكێكی ترە.
Top