خۆراك دژی پیربوون

خۆراك دژی پیربوون
خۆراك دژی پیربوون یان دواخستنی پیربوون لە چەندین گروپ پێكهاتوون: ئەو خۆراكانەی كە رۆڵیان هەیە لە بیناكردنی لەشدا واتە بیناكردنەوەی شانەكان بە دروستكردنەوەی خانەی نوێ لە شوێنی خانە مردووەكان، ئەو خۆراكانەی كە وزە یان سووتەمەنی بۆ لەش دابین دەكەن، لەگەڵ ئەو خۆراكانەی كە هانی لەش دەدەن بۆ دروستكردنی ئەنزیمەكان و تاودانی كارلێكە كیماییەكانی لەش كە گرنگن بۆ فرمانی خانە و شانە و ئەندام و كۆئەندامەكان. كە سەرەتا مرۆڤ پێی نایە سەر زەوی، خۆراكی پرۆسێكسكراو و خۆراكی خێرا نەبوو، فڕنی مایكرۆوێڤ نەبوو كە تەنیا لە ماوەی 2 خولەكدا ژەمێكی خۆراك ئامادەبكات، بۆ ئەوەی كە مرۆڤ تەمەنێكی زیاتر بژیت پێویستە كە خۆراكی وەكو مرۆڤی كۆن لێبكات، گەلێك جار دەووترێت كە ئەگەر خۆراكمان وەكو خۆراكی مرۆڤی كۆنی ئەشكەوتەكان بووایە ئەوا تەمەنمان دەگەیشتە 150 ساڵ. هەموو خۆراكێك بڕێك وزەی تێدایە، بەڵام هەموو خۆراكێك ماددەی بیناكردنی خانەكانی لەشی تێدا نییە. ئەو خۆراكانە دژی زووپیربوونن كە هانی سستمی بەرگریی لەش دەدەن بۆ زیاتر بەرهەمهێنانی ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants بۆ رێگرتن لە تێكشكانی خانەكان و زووپیربوون، هەروەها پێویستە كە فرێش و رەنگاوڕەنگ بن، پرۆسێس نەكرابن واتە مامەڵەی كیمیایی یان فیزیاییان لەگەڵدا نەكرابێت، لەناو زەیتدا سوورنەكرابنەوە، بەتایبەتی تۆوەكان، دانەویڵەی تەواو، كاكڵەكان Nuts، چای سەوز، ئاو، هەروەها سەوزە و میوەی رەنگ تاریك كە سەرچاوەی ماددەی گرنگن لە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان.
Top