ئایا سترێس كوشندەیە؟

ئایا سترێس كوشندەیە؟
سترێس Stress یان شەكەتیی دەروونی پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە بە بكوژی بێدەنگ ناسراوە و هۆكاری سەرەكییە بۆ جەڵتە. سترێس هۆكارێكی زەقە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانەكانی دڵ لەگەڵ ئاراستەكردنی كۆلیستیرۆل و چەوری گلیسریدە سیانییەكان بۆ ناو خوێن. سترێس هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش و قەڵەوی، زیادبوونی ئەگەری جگەرەكێشان كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ پتر دەكەن. ئەمەش سەلمێنراوە كە سترێسێكی تیژ و لەناكاو لەوانەیە كە ببێتە هۆی نۆرەیەكی دڵ و مردنێكی كتوپڕ. سترێس هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی رەبو یان سەختبوونی نیشانەكان لە تووشبووان بە رەبو. سترێس لە رێگای زیاد دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ئەگەری قەڵەوی، بەتایبەتی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆری چەوری لە كەرشدا زیاد دەكات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شەكرە زیاتر دەكات. سترێس نیشانەكان لە نەخۆشانی شەكرەدا توندتر دەكات، ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە ئەمەش ئەگەری روودانی ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات كە لەوانەیە ژیان بخەنە مەترسییەوە. هەروەها سترێس گرفتی تەندروستی تر پەیدا دەكات وەكو: تووشبوون بە پەستی و خەمۆكی، گرژە سەرئێشە Tension headache و هەندێك جار شەقەسەر، كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD، گرژبوونی قۆڵۆن، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، زوو پیربوون.
Top