گرنگیی سەوزە گەڵا تاریكەكان

گرنگیی سەوزە گەڵا تاریكەكان
سەوزە گەڵا تاریكەكان Green leafy vegetables سەرەچاوەی باشن بۆ كانزایەكانی ئاسن و كالسیۆم، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، C، K، ڤیتامین B9 كە بە ترشی فۆلیك ناسراوە، هەروەها چەندین ماددەی دژەئۆكسان كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك جۆری شێرپەنجە. سەوزە گەڵا تاریكەكان سەرچاوەی زۆر باشن بۆ ریشاڵ كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە رێكخستنی فرمانی كۆئەندامی هەرسدا. كۆئەندامی هەرس پێویستی بە بڕێكی كەمیی چەوری هەیە بۆ هەڵمژینی هەندێك لە ڤیتامینەكانی سەوزە گەڵا تاریكەكان، بۆیە پێویستە كە بڕێكی كەم لە زەیتی زەیتوون یان زەیتی كانۆلا لەگەڵ سەوزەكان تێكەڵ بكرێت. نزیكەی هەموو جۆرەكانی سەوزە گەڵا تاریكەكان لە رووی پێكهاتەكانەوە لە یەكتر نزیكن، بۆ نموونە برۆكۆلیBroccoli دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، C، K، لەگەڵ ڤیتامین B9 و ریشاڵ و كالسیۆم. گەڵای خەردەلMustard Greens وەكو برۆكۆلی دەوڵەمەندە بە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، C، K، لەگەڵ ڤیتامین B9 و ریشاڵ و كالسیۆم. خاس Lettuce دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، C، K، لەگەڵ ڤیتامین B9. سپێناغ دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین A، K، فۆلێت. سڵق وەكو سپێناغ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، C، K، لەگەڵ ئاسن و پۆتاسیۆم.
Top