نۆك كام ڤیتامینی تێدایە؟

نۆك كام ڤیتامینی تێدایە؟
نۆك Chickpeas كە بە پاقلەمەنی گاربانزۆ Garbanzo beans ناسراوە، وزەیەكی كەم و رێژەیەكی بەرزی پرۆتین و كانزا و ڤیتامینەكان لەخۆدەگرێت. نۆك سەرچاوەیەكی باشە بۆ كۆمەڵەی ڤیتامین B، بەتایبەتی ڤیتامین B1 (تایامین)، ڤیتامین B2 (رایبۆفلاڤین)، ڤیتامین B5 (ترشی پانتۆتێنیك)، ڤیتامین B6 كە ناسراوە بە پایریدۆكسین، ڤیتامین B9 كە ناسراوە بە فۆلێت یان ترشی فۆلیك، كە رۆڵیان هەیە بۆ: بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەرهەمهێنانی دروستیی هۆرمۆنەكان. جگە لەمانە، نۆك سەرچاوەیە بۆ ڤیتامین A و بیتا كارۆتین Beta carotene، بۆ نموونە هەر 100 گرام نۆك زێتر لە 21 یەكەی جیهانی لە ڤیتامین A و 12 مایكرۆگرام لە بیتا كارۆتین لەخۆدەگرێت. ڤیتامین A گرنگە بۆ تەندروستیی چاو و بینین، ئێسك، سستمی بەرگریی لەش، تەندروستیی پێست. نۆكی وشك یان قوتووبەند هەمان بەهای خۆراكییان هەیە، بەڵام بەر لە خواردنی نۆكی قوتووبەند پێویستە كە بە ئاو بشۆرێتەوە بۆ پاككردنەوەی لە خوێ.
Top