گوێز لە ماسی باشترە بۆ دڵ

گوێز لە ماسی باشترە بۆ دڵ
گوێز Walnuts رێژەیەكی بەرز لە ترشە چەوری ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە زیاترە لەوەی كە لە ماسیی سالمۆندا هەیە، هەروەها رێژەیەكی بەرز لە ماددە دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت، لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی پرۆتین كە زیاترە لەوەی كە لە گۆشتی مریشكدایە. ترشە چەوری ئۆمێگا 3 نایەڵێت كە تۆپەڵی خوێنی مەییو لە ناو خوێنبەرەكاندا دروست بێت كە زۆر جار نۆرەیەكی دڵی كوشندەی بەدواوەیە، ئەمە سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا. گوێز بە یەكێك لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی چەورییە ناتێرەكان دەژمێردرێت كە پێویستن بۆ پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سوڕان. جگە لە ئۆمیگا3، گوێز بڕێكی باشی لە پرۆتینی ئارجینین Arginine ی تێدایە كە یەكێكە لە ترشە ئەمینییە زەروورەكان، هەروەها ڤیتامین E كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و دژی شێرپەنجە و نەخۆشیی دڵ كاریگەری هەیە، لەگەڵ ماددەیەكی چەوری بە ناوی ئیسترۆل Estrol كە كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا بە رێژەیەكی باش دادەبەزێنێت و خوێنبەرەكان لە رەقبوون دەپارێزێت. رۆژانە خواردنی 1 ئۆنس كە دەكاتە نزیكەی 7 دانە گوێز ئەم ئامانجە دەپێكێت.
Top