خەمۆكی هۆكارێكی قەڵەوییە لە ئافرەتدا

خەمۆكی هۆكارێكی قەڵەوییە لە ئافرەتدا
نەبوونی توانا و ویست بۆ كۆنترۆڵكردنی ئارەزووی خواردن و بڕ و جۆری خواردن لەگەڵ نەبوونی توانا و ئارەزوو بۆ ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی و چالاكییە فیزیكییەكان هۆكاری سەرەكین بۆ زیادبوونی كێشی لەش لە كەسانی تووشبوو بە خەمۆكی Depression. گەلێك لەو كەسانەی كە شكست دێنن لە هێشتنەوەی كێشی لەشیان، رووبەڕووی هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج دەبنەوە لەسەر ئاستی رۆژ، مانگ یان لەسەر ئاستی وەرزدا، ئەمەش دەبێتە ئەگەری زیاد خواردنی خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان بەتایبەتی شیرینی لەگەڵ بەشداری نەكردن لە هیچ چالاكییەكی فیزیكی و وەرزشیدا. وا پێدەچێت كە ئاستی ماددەی سیرۆتۆنین Serotonin لەناو شانەكانی مێشكدا رۆڵی هەبێت لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە مەزاج و ئارەزووی خواردندا. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو خۆراك و دەرمانانەی كە ئاستی ماددەی سیرۆتۆنین لە شانەكای مێشكدا بەرز دەكەنەوە، دەبنە هۆی رێكخستنەوەی ئارەزووی خواردن و باشتربوونی مەزاج یان سووككردنی خەمۆكی. ئەم مەسەلەیە زیاتر لە ئافرەتی تووشبوو بە خەمۆكیدا بەدی دەكرێت كە پەنا دەباتە بەر خواردنی بڕی زیادی شیرینی و بێ ئاگا كێشی لەشی زیاد دەكات.
Top