كاریگەریی شەكەتیی دەروونی لەسەر پێست

كاریگەریی شەكەتیی دەروونی لەسەر پێست
شەكەتیی دەروونی یان سترێس Stress كاریگەری دەكاتە سەر هەموو بەشەكانی لەش كە پێست و نینۆك و قژیش دەگرێتەوە. قەیرانە دەروونییەكان كاریگەرییەكی توندیان لەسەر پێست هەیە. سترێس كاردانەوەیەكی كیمیایی لە لەشدا پەیدا دەكات كە دەبێتە ئەگەری زیاد هەستیاربوونی پێست بەرانبەر بە بزوێنەرەكان، هەروەها درەنگ چاكبوونەوەی لە هەر گرفتێك. ئایا تێبینی ئەوەت كردووە كە لەكاتی ستیرێستدا پێستت زیاتر چەور دەبێت؟ هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لەگەڵ سترێسدا رێژەی دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol و هۆرمۆنەكانی تر زیاد دەبێت كە هانی گلاندە چەورییەكانی پێست دەدەن بۆ دەردانی بڕی زیاتری چەوری، ئەمەش ئەگەری سەرهەڵدانی زیپكە و گرفتی تری پێست زیاتر دەكات. هەروەها سترێس دەبێتە ئەگەری توندتر كردنی نیشانەكانی چەند نەخۆشییەكی پێست وەكو: نەخۆشیی سەدەف Psoriasis، ئەكزیما، سووربوونەوەی پێست، سەرهەڵدانی تامیسكە، كەمبوونەوەی چاودێریكردن و بایەخدان بە پێست ئەمەش ئەگەری سەرهەڵدانی گرفتەكانی پێست زیاتر دەكات.
Top