دوای بیر كردنەوەیەكی زۆر، ویستیان دوو باڵەخانەی لە تەنیشت یەك بە یەكتر ببەستنەوە، بەڵام بێ سوود بوو! ئەوەیە سەرەتای دروست كردنی باڵەخانەیەكی سەیر لە شێوەی پانتۆڵدا. لە شاری سۆتشی لە وڵاتی چین، نەخشەی دروست كردنی جووتە باڵەخانەیەكیان داڕشت. كە نزیك یەكترەوە بوون، بەڵام نەیاندەزانی چۆن بەیەكەوەیان ببستنەوە، تا ئەو كاتەی ئەندازیارانی بەریتانی بەشداری بیرۆكەیەكیان كرد و ئەو بیرۆكەیەش ئەوە بوو كە باڵەخانەكە لە شێوەی پانتۆڵ بێ، وێڕای ئەوەی دوو باڵەخانەی جیاوازن وەك دوو لینگەی پانتۆڵ، لە سەرەوەش وەك كەمەری پانتۆڵ بە یەكەوە بەستراونەتەوە. ئەو باڵەخانەیە نزیكەی (300) مەتر بەرزە، ئەم جووتە باڵەخانەیە بە دەروازەی رۆژهەڵات ناسراوە، ئەوەی نەزانێ ئەو باڵەخانەیە هەیە، ئەگەر لە دوورەوە سەرنجی ئەو جووتە باڵەخانەیە بدات وای بۆ دەچێ كە پانتۆڵێكی زەبەڵاح دەبینێت.